شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی بەستنەوەی وەن درایڤ بە کۆمپیوتەرەوە


چۆنێتی دانان و بەستنەوەی OneDrive وەك درایڤێکی سەرەکی ویندۆس
بە زەخیرەکردنی فایلەکانت لە وەن درایڤ قەبارەی بەتاڵی زیاتر بۆدەگەڕێتەوە لە هارد درایڤ، بە تێهەڵکێشکردنی وەن درایڤ لەگەڵ ویندۆس ئەتوانیت فایلەکانت بە قەبارەی ٥ تا ١٥ کێگابایت پاشەکەوت بکەیت لە داریڤی وەن درایڤ ئەویش بە سوود بینین لە توانای ئینتەرنێتەکەت.

* کاتێك وەن درایڤ-OneDrive ت وەك (درایڤ، بوخچە) دانا بە ئاسانی دەتوانیت فایل و داتاکانت ئاڵوگۆڕبکەیت لە نێوان هاردی سەرەکی و وەن درایڤ، گواستنەوەی فایل تا ڕادەیەك خاوە لەبەر ئەوەی پێویستی بە هێڵی ئینتەرنێت هەیە.


هەنگاوەکان
١- سەرەتا سەردانی Onedrive.com بکە و بە پۆستە ئەلکترۆنیەکەت بچۆرە ژوورەوە.
٢- کۆدی  CID تایبەت بە خۆت پاشەکەوت بکە.

٣- پاشان File Explorer یان This PC بکەرەوە.
٤- کلیك لە Map network drive بکە.

٥- لە خانەی Folder بنووسە https://d.docs.live.net/ ئنجا CIDی تایبەت بە خۆت دابنێ و Finish بکە.

٦- پاشان پۆستی ئەلکترۆنی و وشەی نهێنی هەژمارەکەت بنووسە.

بەم شێوەیە پێویستە فایل و داتاکانی وەن درایڤ ببینیت.

بۆ لابردنیشی کلیکی ڕاستی لێ بکە و بڕۆ disconnect.


بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە