شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی چالاكکردنی Windows Ink

Windows Ink چیە و چۆنێتی بەکارهێنانی !

Windows Ink Workspace دیزاین کراوە تا ئاسانتر و خێراتر قەڵەمی دیجیتاڵی بەکاربهێنرێت بۆ وێنەکێشان یان نووسینی تێبینی... و لە ویندۆس ١٠ی Anniversary بەردەستکرا بۆ بەکارهێنەری گشتی.

Windows Ink لە سێ بەش پێك دێت Sticky Notes بۆ نوسینی تێبینی لەسەر شاشەکەت و هەمیشە لەبەرچاوت دەبێت، Sketchpad بۆ کێشانی وێنە لە ڕێگای ماوس یان قەڵەمی دیجیتاڵی، Screen Sketch بۆ کێشان و نووسین لەسەر شاشەی ئامێرەکەت یان هەر پرۆگرامێك کە بتەوێت.

Windows Ink چیە بە ڤیدیۆ


بۆ چالاكکردنی Windows Ink کلیکی ڕاست لە taskbar بکە و دواتر کلیك لە Show Windows link Workspace button بکە.

دواتر لە taskbar  وێنۆچکەکەی دەردەکەوێت و بە کلیك کردن لێی ئامادەدەبێت بۆ بەکارهێنان.



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+