شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی بەکارهێنانی Steps Recorder

چۆنێتی بەکارهێنانی Windows Steps Recorder لە ویندۆس 7 - 8 و ویندۆس 10
بە گەڕانەوە بۆ ویندۆس ٧ Steps Recorder ناوبرابوو بە Problem Steps Recorder یان بە کورتی PSR، لە ویندۆس ١٠ش دەتوانیت بگەیت پێی بەنووسینی PSR لە گەڕان یان کۆرتانا.

Steps Recorder چیە؟
Steps Recorder بەکاردێت بۆ تۆمارکردنی ئەو کارانەی کە دەیکەیت بۆ نموونە بەرنامەیەك دەکەیتەوە و چەند کارێك ئەنجام دەدەیت تیایدا یان کێشەیەکت هەیە لە بەکارهێنانی بەرنامەیەکدا یان لە سیستەمەکەتدا یاخود لە هەر شتێکی ئامێرەکەتدا و دەتەوێت کێشەکەت بگەیەنیت بەکەسانی شارەزا، Steps Recorder سەرجەم هەنگاوەکان و کلیکەکان تۆماردەکات بە شێوەی وێنە و نوسین و بەشێوەی فایلی .mht دەتوانیت پاشەکەوتی بکەیت.




گرنگی Steps Recorder چیە؟
دەتوانیت بەکاری بێنیت بۆ ڕوونکردنەوە و مەبەستی فێرکاری بۆ کەسانی بەرامبەر.
دەتوانیت کێشەی پێ تۆماربکەیت و بینێریت بۆ کەسانی تر تا یارمەتیت بدەن.


چۆنێتی بەکارهێنانی
لە گەڕان ( یان کۆرتانا لە ویندۆس ١٠) بنووسە PSR یان Steps Recorder و بیکەرەوە، بەرنامەکە لە سێ دوگمەی سەرەکی پێك دێت start ، stop ، add comment.
بۆ تۆمارکردنی هەنگاوەکانت کلیك لە Start Record بکە و کارەکانت ئەنجام بدە، ئێستا کلیك لە هەرکوێیەك بکەیت بە وێنە و نووسین تۆماری دەکات، کاتێك تەواو بویت کلیك لە Stop Record بکە، هەرچیەکت کردبێت هەنگاو بە هەنگاو بە شێوەی وێنە و نووسین دەیبینیت. بۆ پاشەکەوتکردنی کلیك لە Save بکە. دەتوانیت فایلەکە بکەیتەوە لە ڕێگای وێبگەڕەکانی Internet Explorer یان Microsoft Edge.


ڕوونکردنەوە بە ڤیدیۆ



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە