شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چاپکردنی پەڕگە لە ئایفۆن و ئاپادەوە - پشتگیری هەموو پرێنتەرێك

چۆن پرێنتەر بەکاربێنین لە ڕێگای ئایفۆن/ئایپاد و پەڕگەی پێ چاپ بکەین!
ئەگەر خاوەن پرێنتەریت و دەتەوێت لە ڕێگای ئامێرەکەت(ئایفۆن/ئایپاد)ەوە پەڕگە چاپ بکەیت، ئەوا پێویست ناکات پرێنتەرێکی نوێ بکڕیت کە بلوتوس یان وایفای هەبێت بەڵکو دەتوانیت هەموو جۆرە پرێنتەرێك بەکاربێنیت تەنها بە دابەزاندنی بەرنامەیەکی بچوك بۆ ویندۆس.ئەویش بریتیە لە بەرنامەی O'Print.


سودی بەرنامەی O'Print
  • دەتوانیت وێنە یان پەڕگەی جۆراوجۆر چاپ بکەیت .
  • پشتگیری پرێنتەرەکانی HP, EPSON, Canon, Laxmark, Xerox, Panasonic و چەندینی تر دەکات.
  • پێویست بە دابەزاندنی هیچ بەرنامەیەك ناکات لە ئایفۆن/ئایپاد.




  • بۆ ئەوەی کارەکە سەرکەوتووبێت پێویستە پرێنتەرەکەت بە کۆمپیوتەرەوە ڕەپتکردبێت، ئینتەرنێتی وایفا هەبێت.
  • وە دەبێت کۆمپیوتەر و ئایفۆنەکە بەهەمان خەتەوە ڕەپتبن.
  • ئایفۆن/ئایپادەکەش نوێکرابێتەوە بۆ دواین وەشان Settings > General > Software Update.



O'Print چیە؟


دابەزاندن و بەکارهێنانی O'Print


داگرتنی بەرنامەی O'Print لە سایتی سەرەکی کە دەتوانیت بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ بەکاری بێنیت و دواتر دەتوانیت بیکڕیت.





بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە