شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

فۆڕماتکردن و دامەزراندنی ویندۆس ١٠

چۆنێتی دابەزاندنی ویندۆس ١٠ بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایل!
ئەتەوێت کۆمپیوتەرەکەت نوێبکەیتەوە بۆ ویندۆس ١٠ و سوودمەند بیت لە تایبەتمەندیە نوێکانی ویندۆسەکە یان مۆبایلەکەت نوێبکەیتەوە بۆ ویندۆس ١٠ و هاوشێوەی ویندۆسی کۆمپیوتەر، کە یاری و بەرنامەکانیان بۆ هەردووکیان بەردەستە، ئەوا بەم ڕێگایە دەتوانیت ئامێرەکەت نوێبکەیتەوە بۆ ویندۆس ١٠.

وێنە و زانیاری زیاتر لەسەر ویندۆس ١٠ لێرە ببینە.

کۆمپیوتەر
ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت ویندۆس ٧ یان ویندۆس ٨ ی لەسەربێت ئەوا بەئاسانی دەتوانیت ویندۆس ١٠ دابمەزرێنیت ئەویش بە دامەزراندنی سەرجەم نوێکاریەکان لە windows update ، زانیاری زیاتر.
بەڵام ئەگەر بەکارهێنەری هەر ویندۆسێك بیت و تا ئێستا ویندۆس ١٠ت پێنەگەیشتووە ئەوا لە ڕێگای ئەم ڤیدیۆیەوە فێربە کە چؤن دایبمەزرێنیت لە ڕێگای فلاشەوە. پێش دەستپێکردن دڵنیابە کە جۆری پرۆسێسەر cpu کەت 64-bit یان 32-bitتە بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبیت و سیستەمی گونجاو دابگریت.


مۆبایل
لە ئێستادا ویندۆس ١٠ی مۆبایل تەنها بۆ ئەو ئامێرانە بەردەستن کە ڕامیان لە ١ کێگابایت کەمتر نیە، لیستی ئەو مۆبایلانەی کە ویندۆس ١٠یان بۆ ئامادەیە.

Lumia 1520 ، Lumia 930 ، Lumia 640 ، Lumia 640XL ، Lumia 730 ، Lumia 735 ، Lumia 830 ، Lumia 532 ، Lumia 535 ، Lumia 540 ، Lumia 635 1GB ، Lumia 636 1GB ، Lumia 638 1GB ، Lumia 430 ، Lumia 435 ، BLU Win HD w510u ، BLU Win HD LTE x150q ، MCJ Madosma Q501


ئەم نوێکردنەوەیە لە ڕێگای بەرنامەی Upgrade Advisor دەکرێت کە پێستر ئەم بابەتەمان لەسەر دانابوو.

دابەزاندنی ویندۆس ١٠ی مۆبایل



کلیك لە SKIP THIS AD بکە بۆ کردنەوەی پەڕەی داگرتن

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە