شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

زنجیرەیەك فێرکاری لەسەر بەرنامەی لایت ڕووم بۆ دەستکاریکردنی وێنە

لایت ڕووم پێکیەت لە ٧ بەش کە ئەونیش (Library, Develop, Map, Book, Slideshow, Print, Web)
وانەی یەکەم باس لە بەشی Library دەکرێت کە بۆ کاری ڕێکخستنی وێنەکانت و بە ئاسانی دۆزینەوەیان بە چەندین شێوە، وە بەشێکی بچوکیشی بۆ ئیدت کردنی ڤیدیۆ بەکار دێت هەرچەند گرنگیەکی بەو جۆرەی نییە، وردەکاریەکانی لە ڤیدیۆکەیا ببینن 



وانەی دووەم باس لە بەشی Develop ئەکەین کە بۆ کاری ئیدتی وینە بەکار یەت و وردەکاریەکانی لە ڤیدیۆکەیا ببینن


وانەی سێیەم  باسی چۆنێتی ئیدت کردنی وێنەی سروشتە کە باس لە تایبەت مەندییەکانی و باشتر کردنی وێنەی سروشتە بە لایت ڕووم - هەر جۆرە وێنەیەک ڕێگەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ ئیدت کردن، وێنەی سروشتیش یەکێکە لەوانە، کە ناتوانیت وەک وێنەیەکی پۆرترەیت یان وێنەی جۆرنالیسم معامەلەی لەگەڵ بکەیت.


.وانەی چوار باس لە باشتر کردنی وێنە ئەکەین بە دوو شێوە کە هەردووکیان پەیوەندیان پێکەوە هەیە
١- بە کەم کردنەوەی Noise کە بریتیە لە خاڵی سپی ورد کە لە باشی وێنە کەم ئەکەنەوە، ئەمیش لە بەرز کردنەوەی ISO دروست ئەبێت وە ڕێژەکەی لە کامێرەیەک بۆ کامێرەیەکی تر ئەگۆڕدرێت، واتە بە بەرەو پێش چونی تایبەت مەندیەکانی کامێرە هەوڵ ئەدرێت بەرز کردنەوەی ISO کەمتر کاری گەری لەسەر زیاد بوونی Noise دروست بکات. هەرچەند ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە هەرگیز ISO ی بەرز بەکار نەهێنین :)

٢- شارپ کردنی وینە، بە واتای زیاد کردنی ڕونی و باشتر دەرکەوتنی وردەکاری (Detail) ی وێنەکە. ڕێگەکانی شارپ کردنی وێنە زۆرن کە هەندێکیان ئەتونیت لە کاتی وێنە گرتنا بەکاریان بهێنیت واتە پێش گرتنی فۆتۆکە، هەندێکی تریش لە دوای گرتنی فۆتۆکەت کە ئەویش بە بەرنامەی ئیدیتەکان ئەکریت وەک لایت ڕووم ، فۆتۆشۆپ...هتد


وانەی پێنجەم باسی چۆنێتی بەکار هێنانی شریتی ئامڕازەکان ئەکەین کە پێک یەن لە :
Crop Overlay -1 بؤ بڕینی وێنە
2- Spot Removal بۆ لابردنی خاڵ یان هەر شتێکی تر
3- Red Eye Correction بۆ لابردنی سووری چاو
4- Graduated Filter بۆ دیاری کردنی بەشێکی فۆتۆکەت و دەست کاری کردنی
5- Adjustment Brush بە هەمان شێوەی ئەوەی پێشووە بەڵام بە فڵچە ئەو بەشە دیاری ئەکەیت کە ئەتەوێت





بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە