شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی دابەزاندنی ویندۆس ١٠ بۆ مۆبایل + ئەو ئامێرانەی پشتگیری ویندۆس ١٠ دەکەن

چۆنێتی نوێکردنەوەی ویندۆس فۆن ٨.١ بۆ ویندۆس ١٠ + لیستی ئەو ئامێرانەی دەتوانن کار بە ویندۆس ١٠ بکەن.
مایکرۆسۆفت دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی ویندۆس ١٠ بۆ هەندێك ئامێر. بۆ ئەوەی بتوانیت ویندۆس ١٠ دابمەزرێنیت لەسەر ئامێرەکەت پێویستە ڕامی ئامێرەکەت لە ١ کێگا کەمتر نەبێت و کار بە ویندۆس فۆن ٨.١ بکات،  ئەمانە لیستی ئەو ئامێرانەن کە دەتوانن ویندۆس ١٠یان لەسەر دابمەزرێنرێت.

Lumia 1520 ، Lumia 930 ، Lumia 640 ، Lumia 640XL ، Lumia 730 ، Lumia 735 ، Lumia 830 ، Lumia 532 ، Lumia 535 ، Lumia 540 ، Lumia 635 1GB ، Lumia 636 1GB ، Lumia 638 1GB ، Lumia 430 ، Lumia 435 ، BLU Win HD w510u ، BLU Win HD LTE x150q ، MCJ Madosma Q501
بەم ڕێگایە دەتوانیت ئامێرەکەت بپشکنیت و ویندۆس ١٠ی لەسەر دابمەزرێنیت.

بەرنامەی Upgrade Advisor
لەڕێگای ئەم بەرنامەیەوە دەتوانیت ئامێرەکەت بپشکنیت کە ئایە ویندۆس ١٠ی بۆ دەبێت یان نا وەئایە چەند لە میمۆری ناوخۆیی پێویستە، ئەگەر بێت و قەبارەی پێویست بەتاڵ نەبێت لە ئامێرەکەت ئەوا هەر لە ڕێگای ئەم بەرنامەیەوە دەتوانیت فایلەکانت بگوازیتەوە بۆ میمۆری دەرەکی یان وەن درایڤ و دوای نوێکردنەوەکە دەتوانیت فایلەکانت بگەڕێنیتەوە.


چۆنێتی نوێکردنەوە
چۆنێتی نوێکردنەوە بۆ ویندۆس ١٠ و بەکارهێنانی Upgrade Advisor


دامەزراندنی ویندۆس ١٠







بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە