شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

دابەزاندنی بەرنامەی ویندۆس ١٠ لەهەر کوێیەك بتەوێت

چۆنێتی دابەزاندنی بەرنامەکانی کۆگای ویندۆس لەسەر میمۆری یان فلاش یان هارد.
لە ئەپدەیتێکی ویندۆس ١٠دا کە ناسراوە بە Windows 10 November Update چەندین نوێکار و گۆڕانکاری گەورە ئەنجامدرا لە ویندۆس ١٠دا یەکێك لەوانە بریتیە لە دابەزاندنی بەرنامەکانی کۆگای ویندۆس لەسەر میمۆری و فلاش و هاردی دەرەکی.

لە کۆگای ویندۆس Windows Store چەندین بەرنامە و یاری هەیە بەتایبەتی لەگەڵ دەرچونی ویندۆس ١٠ ئەم بەرنامە و یاریانە گەشەی زیاتریان پێداراوە، ئەگەر تۆ تابلێت یان کۆمپیوتەرێك بەکاردێنیت و دەتەوێت قەبارەی زیاتر بۆ بگەڕێتەوە لە هاردەکەت ئەوا دەتوانیت ئەو یاری و بەرنامانە لەسەر میمۆری یان فلاش دابەزێنیت و دەربازبیت لە کێشەی نەمانی قەبارە.

هەنگاوەکان:
  • بڕۆ Start پاشان Settings.
  • کلیك لە بەشی System بکە و بڕۆ Storage.
  • لە New apps will save to ئەو فلاش یان میمۆریە دیاری بکە کەبە ئامێرەکەتەوەیە.

شیکاری هەنگاوەکان




بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە