شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی ناچالاكکردنی ڕەخنەوپێشنیار لە ویندۆس ١٠ Feedback

چۆنێتی ناچالاكکردنی و کوژانەوەی Feedback لە ویندۆس ١٠

بەرنامەی Feedback لە ویندۆس ١٠ بۆ باشترکردنی سیستەمی ویندۆس و بەرنامەکانیەتی، کە ڕێ بە بەکار‌هێنەری ویندۆس ١٠ دەدات کە لە کەمووکوڕی یان لە هەبوونی هەر کێشەیەك، مایکرۆسۆفت ئاگاداربکاتەوە . هەندێك کەس دەیانەوێت ئەم کارە ناچالاك بکەن، کە بەم ڕێگایەی خوارەوە دەکرێت.

وێنە لەلایەن The Windows Club

ئەگەر دەتەوێت ڕەخنەوپێشنیار Feedback لە ویندۆس ١٠ ناچالاك بکەیت، سەرەتا بڕۆ Settings پاشان بەشی Privacy settings بکەرەوە، پاشان بڕۆ Feedback & diagnostics.
لەژێر Feedback frequency هەڵبژاردنێك دەبینیت Windows should ask for my feedback تۆ Never هەڵبژێرە.

هەروەها Basic هەڵبژێرە لە Diagnostic and usage data ئەگەر دەتەوێت ئەو داتایانە سنورداربکەیت کە ئامێرەکەت دەینێرێت بۆ مایکرۆسۆفت.

کاتێك ئەم کارانە ئەنجام دەدەیت، ویندۆس ١٠ هەرگیز داوات لێناکاتەوە کە ڕەخنەوپێشنیار (Feedback)ی بۆ بنێریت.



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە