شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

کردنەوەی چەند هەژمارێك لە مەسنجەری فەیس بووك

چۆنێتی کردنەوەی چەند هەژمارێكی فەیس بوك لە بەرنامەی مەسنجەر.

ئەگەر تۆ چەند هەژمار(حساب)ێكی فەیس بووكت هەیە و دەتەوێت هەموویان بکەیتەوە ئەوا دەتوانیت سوود لە تایبەتمەندی فرە هەژماری مەسنجەر ببینیت و هەموویان بکەیتەوە.

بۆ ئەوەی سوود لە تایبەتمەندی فرە هەژماری مەسنجەر ببینیت دڵنیابە کە دواین وەشانی بەرنامەی مەسنجەر بەکاردێنیت.
ئەم تایبەتمەندیە لە ئێستادا بەردەستە بۆ ئەندرۆید.

ئـ - سەرەتا بەرنامەی Facebook Messenger بکەرەوە.
بـ - بڕۆ تابی Settings و گرتە لە Accounts بکە.

پـ - گرتە لە وێنۆچکەی زائید + بکە

تـ - پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە لە بۆشایی email or phone number ئیمێڵ یان ژمارەی مۆبایل بنووسە و لە password وشەی نهێنی بنووسە، پاشان ADD بکە.

تێبینی : وشەی نهێنی داواکراوە کاتێك هەژمارەکان دەگۆڕیت.

ئەگەر بتەوێت هەژمارێك بسڕیتەوە گرتە لەسەر ئایکۆنی سێ خاڵ بکە لە تەنیش هەژمارەکەتەوە و Remove account هەڵبژێرە.

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە