شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

دروستکردنی کەڤەر بۆ مۆبایل

چۆنێتی دروستکردنی کەڤەر بۆ بەشی پشتەوەی مۆبایلەکان!

لەناو بازاڕەکاندا چەندین کەڤەری جۆراوجۆر هەیە بەڵام لەوانەیە بە دڵی ئێمە نەبێت، بەم ڕێگایە دەتوانیت ئەو (وێنە، دیزاین، نووسین)ەی کە بەدڵتە دایبنێیت بۆ مۆبایلەکەت بە تێچویەکی کەم.

پێداویستیەکان:
  • کەڤەرێکی ڕوون 'ئاوی'
  • بەرنامەی فۆتۆشۆپ
  • پرێنتەر + وەرەقەی فۆتۆ
  • مەقەست یان کەتەر

نموونەی کەڤەری ڕوون

هەنگاوەکان:
پێش هەموو شتێك پێویستە دوریەکانی مۆبایلەکەت بزانیت 'درێژی و پانی'، بۆ زانینی ئەم دوو قیاسە چەندین ڕێگا هەیە لەوانە سایتی فەرمی مۆبایلەکەت یان ویکیپیدیا یان سایتی gsmarena.

بۆ نموونە ئێمە دەمانەوێت دوورییەکانی گالاکسی نۆت ٣ بزانین ئەوە لە ویکیپیدیا یان gsmarena.com ناوی مۆبایلەکە دەنوسین و لە بەشی Dimensions دووریەکانی دراوە.

بەرنامەی فۆتۆشۆپ بکەرەوە و فایلێکی نوێ دروستبکە بەپێی دووری مۆبایلەکەت
دورستکردنی فایلێك بەهەمان دووری

ئەو وێنە و نووسینەی کە دەتەوێت دایبنێیت وەكو کەڤەر زیادی بکە بۆ کارەکەت .
نووسین و وێنە بۆ کەڤەر

دواتر لەسەر کیبۆرد دەستبنێ بە هەردوو دوگمەی Ctrl+P بۆ چاپکردنی کارەکەت.
لە بەشی position
Top و Left بکە بە 0.2 بۆ ئەوەی وێنەکەت لە ناوەڕاستدا چاپنەکرێت
چاپکردنی کەڤەرەکە


لەکۆتایدا وێنەکە بە پێی کەڤەرەکە ببڕە بە مەقەست یان کەتەر.


تێبینی :
ئەگەر پرێنتەرت نەبوو دەتوانیت کەڤەرەکە ئامادەبکەیت بە فۆتۆشۆپ و لای وێنەگرێك وێنەکە بشۆیتەوە.
کەڤەری ڕوون یان ئاوی لە بازاڕەکاندا نرخی لە ٢٠٠٠ دیناردایە.


بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە