شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

ئێستا دەتوانیت کەش و هەوای شارەکانی کوردستان دابنێیت بۆ ماڵپەرەکەت...

کەش و هەوای شارەکانی کوردستان ڕاژەیەکی خۆڕایی وێبچن ـە کە ڕێگە بە خاوەن ماڵپەڕان دەدات بۆ دانانی کەش و هەوای شارەکانی کوردستان لە نێو ماڵپەڕەکانیان بە شێوەیەکی زۆر ئاسان، زانیارییەکانی کەش و هەوا لە ماڵپەڕی yr.no وەردەگیردرێت و هەموو نیو کاتژمێرێك جارێك نوێ دەبنەوە.

لە ئێستادا وەشانێکی نوێ و سەربەخۆ و بێ ڕیکلام ئامادەیە بۆ بەکارهێنەران، هەروەها ئەو داتایانەی کە هەیە وەك API سەرچاوەکراوە بۆ ئەوەی هەموو خاوەن ماڵپەرێك بتوانێت تێکەڵاوی ماڵپەری خۆی بکات.

جگە لەوەش دەتوانیت سوود ببینیت لە خزمەتگوزاری ویدجێت Widget و کەتیایدا دەتوانیت کەش و هەوا بۆ ماڵپەرەکەت دابنێیت.


درووستکردنی ویجیتی کەش و هەوا بۆ ماڵپەڕەکەت
١- ئەو شارەی مەبەستتە دیاری بکە.
٢- ئەو شێوازەی دەتەوێت دیاری بکە(ستونی یان ئاسۆیی) .
٣- کلیك لە کۆدەکەم دروستبکە بکە .
٤- ئەو کۆدەی دەردەکەوێت بەکاربێنە لە ماڵپەرەکەت.


درووستکردنی ویدجێتی کەش و هەوا بۆ ماڵپەڕەکەت

نموونەی کۆد:
<iframe frameborder="0" scrolling="no" width="280px" height="60px" src="http://www.hewa.co/widget.php/?shar_id=1&cor=h"></iframe>


API بۆ وێبداڕێژان
لە hewa.co داتاکانی تایبەت بە کەش و هەوا بە شێوازی xml ڕێکخراون کە وەک API دەتوانرێت بەکار ببرێت بۆ پیشاندانی کەش و هەوای شارەکانی کوردستان لە نێو ماڵپەڕ و پرۆژەکەت و گوونجاندنی تەواوی لەگەڵ شێوازی ماڵپەڕ و پرۆژەکەت.

بۆ داواکردنی API Key سەردانی ئێرە بکە، زۆر بە جوانی ڕوونکراوەتەوە.



سەرچاوە : webchin.orghewa.co

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە