شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

گەڕانەوە لە ویندۆس ١٠ ەوە بۆ ویندۆس ٧ یان ٨

ویندۆس ١٠ت دابەزاندوە و بەدڵت نیە؟ دەتەوێت بگەڕێتەوە بۆ ویندۆس ٧ یان ٨.١ ؟

ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت یان مۆبایلەکەت کار بە سیستەمی ویندۆس ١٠ دەکات و بەدڵت نیە بەهەر هۆکارێك بێت، خەم مەخۆ مایکرۆسۆفت ڕێت پێدەدات بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو وەشانەی پێشتر هەتبوە.

سەرەتا لە کۆمپیوتەردا بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە بۆ ویندۆسی پێشتر ٨.١ یان ٧ بێت دەبێت ٣٠ ڕۆژ تێپەڕ نەبوبێت بەسەر نوێکردنەوەت بۆ ویندۆس ١٠ بۆ ئەوەی داتاو زانیاریەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت نەسڕێتەوە. ئەگەر بێت و ٣٠ ڕۆژ بەسەر نوێکردنەوەدا تێپەڕبوبێت ئەوە ناتوانیت بەم ڕێگایە ویندۆس ١٠ لابەریت.

گەڕاندنەوە لە ویندۆس ١٠ - کۆمپیوتەر
ویندۆس ١٠ چەندین تایبەتمەندی نوێ و ناوازەی هەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك کەس دەیانەوێت کار بە ویندۆسەکانی ٨.١ یان ٧ بکەن کە پێشتر دایان بەزاندوە.

بۆ ئەوەی گەڕانەوە ئەنجامبدەیت لە ویندۆس ١٠ەوە بۆ ئەو ویندۆسەی پێشتر هەتبوە Settings بکەرەوە لە ڕێگای Start>Settings
دوای کردنەوەی ڕێکخستنەکان کلیك لە بەشی Update and Security بکە.
وێنە وەرگیراوە لە the windows club

پاشان کلیك لە Recovery بکە

وێنە وەرگیراوە لە the windows club

لە ڕێکخستنەکانی Recovery پێویستە ٣ هەڵبژاردنت هەبێت.
Reset this PC : هەمووشتێك دەسڕێتەوە و ویندۆس ١٠ دادەمەزرێنێتەوە، کۆمپیوتەرەکەت دەچێتەوە شێوەی بنەڕەتی.
Go back to Windows 8.1 - 7 : گەڕانەوە بۆ ئەو ویندۆسەی پێشتر لەسەر کۆمپیوتەرەکە بوە، پێویستە ٣٠ ڕۆژ تێپەڕ نەبووبێت بەسەر نوێکردنەوەی کۆمپیوتەرەکەت بۆ ویندۆس ١٠.
Advanced Startup : لێرە دەتوانیت ڕێکخستنەکانی کۆمپیوتەرەکەت بگۆڕیت USB/DVD .

کلیك لە هەڵبژاردنی دووەم دەکەین Go back to Windows 8.1
وێنە وەرگیراوە لە the windows club

لەهەنگاوی دواتر مایکرۆسۆفت دەیەوێت هۆکاری لابردنی ویندۆس ١٠ بزانێت، هۆکارەکە بنووسە و کلیك لە Next بکە.
وێنە وەرگیراوە لە the windows club

دڵنیابە لەوەی کۆمپیوتەرەکەت بە شەحنەوەیە، ئەگەر نا ئەم شاشەیەت پیشان دەدات و داوات لێدەکات کۆمپیوتەرەکەت بکەیت بە شەحنەوە ئنجا هەنگاوەکان دووبارە بکەیتەوە.
وێنە وەرگیراوە لە the windows club

دواتر کلیك لە Go back to Windows 8.1 بکە. لە شوێنی Windows 8.1 ناوی ئەو ویندۆسە دەبینیت کە پێشتر هەتبوە.
وێنە وەرگیراوە لە the windows club

ئەنجامدانی گەڕانەوەکە کاتێکی پێویستە، بەڵام ئەگەر ئەو ویندۆسەی پێشتر هەتبوە وشەی نهێنی لەسەر بێت پێویستە بیزانیت ئەگەر نا ناتوانیت بچیتە ناو ویندۆسەکەتەوە.
وێنە وەرگیراوە لە the windows club

دوای ئەوەی پڕۆسەی گەڕانەوە تەواو دەبێت بەشێوەیەکی خۆی کۆمپیوتەرەکەت هەڵدەبێتەوە لەگەڵ ئەو ویندۆسەی کە پێشتر لەسەری بوە.

* ئەم گەڕانەوەیە بەشێکە لە فۆڵدەری Windows.old کە لە درایڤی C یان ئەو شوێنەی کە ویندۆسەکەی لەسەرە هەیە ئەگەر ئەم فۆڵدەرە یان فۆڵدەری تری پەیوەندیدارت سڕیبێتەوە ئەم هەڵبژاردنی گەڕانەوەیەت نابێت.

* ئەگەر ئەم ئاگادریەت بینی We’re sorry, but you can’t go back. The files we need to take you back were removed ئەوە کارەکە سەرکەوتوو نەبوە و بەڕێگەی تر دەتوانیت گەڕانەوە ئەنجام بدەیت.



گەڕاندنەوە لە ویندۆس ١٠ - مۆبایل
چەندین مۆبایل هەن کە کار بە سیستەمی وینۆدس فۆن دەکەن لەوانەش مایکرۆسۆفت و نۆکیا و سامسۆنگ و ئیچ تی سی و چەندینی تر... لە ئێستادا وەشانی تاقیکاری ویندۆس ١٠ هەیە و لەسەر چەندین مۆبایل نوێکراوەتەوە بۆ ئەم سیستەمە، گەڕانەوە بۆ ویندۆسی پێشتر لە مۆبایلدا تەواو جیاوازە و جیاوازیەکەش بریتیە لە :
١- لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە دەتوانیت گەڕانەوەکە ئەنجام بدەیت بۆ نوێترین وەشانی ویندۆس فۆن ٨.١
٢- هەموو فایل و زانیاریەکانی ناو ئامێرەکەت دەسڕێتەوە.


پێویستە لە کۆمپیوتەرەکەتدا بەرنامەی Windows Device Recovery Tool دابەزێنیت، کلیك لە SKIP THIS AD بکە دوای کردەوەی بەستەر بۆ داگرتنی بەرنامەکە، مۆبایلەکەت لە ڕێگای USBیەوە ڕەپتبکەیت ، پاشان کلیك لە Reinstall Software دەکەیت و چاوەڕوان دەبیت تا وەشانی ویندۆس ٨.١ دادەگیرێت و دای دەمەزرێنێتە سەر مۆبایلەکەت. 







بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە