شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

سیستەم و دەستکاریکەری ئیماکس Emacs

باشترین دەستکاریکەر editor لەلایەن (ریچارد ستاڵمان)ەوە و لەسەر سیستمی گنو/لینوکس چی کراوە، ئێستا هەموو سیستمەکانی تر بەکاری دەبەن، کاری: نووسینی دەق، نووسینی پۆستی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبردنی کاروباری پۆستی ئەلیکترۆنیe-mail، گەیاندنی فرمانەکانی Shell و Telnet،
کردنەوە و خوێندنەوەی پەڕگەکانی تر، نووسینی کۆدەکانی C/C++/java/FORTRAN/Lisp ... هتد و چەندین کاری تری نووسین و بەڕێوەبردنی کاروباری سیستەمەکە ئەنجام دەدات، گرنگی و باشی ئەم دەسکاریکەرە زۆر زۆرە, بەکارهێنەر دەتوانێت شێوەپێدانconfiguration بۆ بکات کە هەموو کارەکانی رۆژانەی خۆی لەناو ئیماکس جێبەجێ بکات, هەر لە گوێگرتن لە گۆرانی و یاریکردن و نوسین و ناردنی ئیمەیل و چاتکردن زۆر کاری تر، ئەگەر بەکارهێنەرێکی ئاسایی ئیماکس بیت دەتوانیت هەموو ئەوکارانە لە یەک کاتدا ئەنجام بدەیت، وە ئەگەر بەکارهێنەرێکی پەرەپێدەر بیت و لە دروستکردنی نەرمەکاڵا و دروستکردنی پرۆگرام یان ئەو کەسانەی کار لەسەر ڕاژە server دەکەن و ماڵپەڕی گەورە بەڕێوە دەبەن هەر زۆر شیاوە.





دامەزراندنی ئیماکس

لێرەوە دەتوانیت نوێترین وەشانی ئیماکس داگریت بۆ هەموو سیستمە کارگێڕیەکان


کارکردنی emacs

دەکرێت emacs لە ڕێگەی کۆنسۆڵەکەوە بخرێتە کار:

٪ emacs
هاوکات دەکرێت ناوی پەڕگەیەک بنووسرێت وەک ڕاگەیێنێک بۆ بەرنامەکە، ئەوکات پەڕگەکە دروست دەکات و دەکرێتەوە بۆ کارتێداکردن:


emacs /home/me/prog1.cc

کورتکراوەکان لەسەر تەختەکلیلەکە
  • C= CTRL
  • M= ALT
  • یان M= Esc




بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە