شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی گۆڕینی ناوی کۆمپیوتەر لە ویندۆس ١٠

ناوی کۆمپیوتەرەکەت بگۆڕە بۆ ئەوەی دڵنیابیت کە بەکام کۆمپیوتەر ئینتەرنێتەکەت بەکاردێنیت.


کاتێك کۆمپیوتەرێکی نوێ دەکرێت ناوێکی بۆ دانراوە کەبە زۆری بریتیە لە "windows-user-pc" یان "hpme-pc"، ئەگەر دەتەوێت بزانیت کەم کۆمپیوتەر ئینتەرنێتەکەت بەکاردێنێت ئەوا ناوی کۆمپیوتەرەکەت بگۆڕە بۆ ئەوەی دڵنیابیت لە کۆمپیوتەرەکەی خۆت.

پێش ویندۆس ١٠ دەتوانرا لە کۆنترۆڵ پانێڵ ناوی کۆمپیوتەر بگۆڕدرێت بەڵام لە ویندۆس ١٠ لە ڕێکخستنەکان-Settings دەتوانیت ناوی کۆمپیوتەرەکەت بگۆڕیت بەم ڕێگایەی خوارەوە.

١- بڕؤ Start پاشان Settings 
٢- بڕۆ System


٣- لە سیستەم بڕۆ About و کلیك لە Rename PC بکە


٤- ناوی کۆمپیوتەرەکەت بنێو کلیك لە Next بکە


٥- کلیك لە Restart now بکە بۆ ئەوەی کۆمپیوتەرەکەت بکوژێتەوە و هەڵبێتەوە + ناوەکەشی بگۆڕدرێت، یان کلیك لە Restart later بکە بۆ ئەوەی لە هەڵبونەوەی داهاتوو گۆڕانکاریەکان جێبەجێ ببێت



* گۆڕینی ناو لە ویندۆسەکانی تر :
١- کلیکی ڕاست لە لیستی ستارت-Start بکە و کلیك لە Control Panel بکە.
٢- پاشان بەشی System بکەرەوە، پاشان کلیك لە Advanced system settings یان Change settings بکە.
٣- لە بەشی  Computer Name ئەم پەیامە دەبینیت "To rename this computer, click Change." لەپەنایدا کلیك لە Change بکە و ناوێك بنووسە و OK بکە.


*دەتەوێت بزانیت چەند کەس ئینتەرنێتەکەت بەکاردێنێت؟ لە کۆمێنت داوابکە*

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە