شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆن دەزانیت میمۆریەکەت ساختەیە یان ئەسڵیە - ڕەسەنە

ئاسانترین و باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی بزانیت کە میمۆریەکەت ساختەیە یان نا .
هەرگیز توشی ئەو حاڵەتە بویت کە وێنە و ڤیدیۆ تۆماربکەیت بەڵام کاتێك دەتەوێت سەیری بکەیتەوە وێنە و ڤیدیۆکان نەماون!؟ یان میمۆریەکەت قەبارەی کەمتر یان زیاتر لەو قەبارەیە بخوێنێتەوە کە لەسەری نوسراوە! ئەمە یەکێکە لە نیشانەکانی ساختەیی میمۆری. سەرەڕای جیاوازی لە نوسین و لۆگۆی کۆمپانیای بەرهەمهێن ، بەڵام ئەگەر بێت و هەست بە جیاوازیەکان نەکەیت چی دەکەیت؟


لە ڕێگای بەرنامەی SD Insight بۆ سیستەمی ئەندرۆید دەتوانیت زانیاری بەدەستبێنیت لەسەر میمۆریەکەت و بزانیت کە ساختەیە یان ڕەسەنە.

بەکارهێنانی ئەم بەرنامەیە ئاسانە و لۆگۆ و مۆدێل و قەبارە و بەرواری میمۆریەکەت پێدەڵێت، بەڵام ئەگەر بێت و میمۆریەکە ساختە بێت ئەوە دەنوسرێت SD CARD IS INVALID هەروەها جیاوازی لە قەبارەدا دەبینیت.




ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە