باشترین بەرنامە بۆ گواستنەوەی فایل لە نێوان ئامێرە جیاوازەکان (Android, IOS, Windows Phone)
چەندین ڕێگا هەیە بۆ گواستنەوە و هاوبەشی پێکردنی وێنە و فایلی جۆراوجۆر لە نێوان ئامێرەکان ئەویش لە ڕێگای بلوتوس یان وایەرلێس بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانیە گواستنەوەی فایلە لە نێوان سیستەمە جیاوازەکان بۆ نموونە لە ئەندرۆیدەوە بۆ ئای ئۆ ئێس !
لەم بابەتەدا کۆمەڵێك بەرنامەی باشتان پێ ئاشنا دەکەم کە دەتوانن فایلی پێ بگوازنەوە لە نێوان سیستەمە جیاوازەکان.

چۆنێتی کارکردنی AirDroid

لە ئایفۆن یان ئایپاد دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆ هاوبەشی پێبکەیت، بەڵام لە ئەندرۆید دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆ و بەرنامە و بەڵگەنامە .
چۆنێتی کارکردنی Superbeam
ئەمیش هاوشێوەی AirDroid دەتوانیت لە ڕێگای وێبگەڕەوە فایلەکانت بەڕێوەبەریت(بگوازیتەوە) ئەویش لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە یان بێ هێڵی ئینتەرنێت بە بەکارهێنانی Wi-Fi hotspot ، هەروەك AirDroid دەتوانیت دەستبگریت بەسەر هەموو فایلەکان لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە.
Xender بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆس فۆنیش دەبێت هەروەها دەتوانیت فایلیش بگوازیتەوە لە نێوانیاندا.
چۆنێتی کارکردنی Xender
وێنەکان + سەرچاوە : Abhimanyu Ghoshal - Thenextweb
خەندەکانشاردنەوە