شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی دروستکردنی ماڵپه‌ر به‌ سکرێپتی وۆردپرێس

چۆنێتی دامەزراندنی سکرێپتی وۆردپرێس و دانان و ڕێکخستنی بەشەکانی ماڵپەر!
وۆردپرێس سیستەمێکی سەرچاوەکراوەی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕە بە PHP داڕێژراوە و پشت بە بنکەدراوەی MySQL دەبەستێت. وۆردپرێس دەوڵەمەندە بە تایبەتمەندی جۆراوجۆر و ئاسانە لە بەکارهێنان. سەدان و هەزاران پێوەکراو و ڕووکاری خۆڕای لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت هەیە، هەر بۆیە زۆربەکاربراوترین سیستەمی بەڕێوەبردنی بڵاگ و ماڵپەڕە. لە سەرەتاوە لەلایەن Matt Mullenweg لە ساڵی ٢٠٠٣ دروست کرا و ئێستاش لەسەر ٢٠٢ ماڵپەڕ دامەزراوە لە سەرانسەری جیهاندا. لە ساڵی ٢٠٠٧ خەڵاتی Packtی CMSـی سەرچاوەکراوەی وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٠٩ش خەڵاتی باشترین CMSی سەرچاوەکراوەی وەرگرتووە.


ئەم پرۆگرامۆکەیە سیستەمێک یپیشاندانی هەیە، واتە دەتوانیت بی دەستکاری کردنی HTML و PHP دەستکاریان بکەیت و ڕێکیان بخەی ، وە هەروەها ئەو ڕووکارانەی دایا نئەمەزرێنیت و گؤرانکاریان تێدا ئەکەی ، وە HTML و PHP دەتوانرێت بۆ کاری زیاتر دەستکریان بکەی بە ویستی خۆت ، وە هەروەها تەواوکاری لە نێوان دوو بەستەردا هەیە ئەوانیش ؛ بەستەری گەڕان و بەستەری سێهەمی پاککەرەوە، وە هەروەها ڕێگە دەدات بە چوونە ناوەکان وە هەروەها هاوپۆلی جۆراو جۆر بۆ وتار ، تووانای زۆری نووسەر ، وە یارمەتی دەدات بۆ دانانی tag بۆ کارەکان و پێداویستیەکان وە هەروەها filterــی خۆکار کە خۆی کارەکان ڕێک و پێک دەکاتەوە ( بۆ نموونە دووبارەکردنەوە دەگۆڕێت بۆ هێمایەکی زیرەک بۆ دووبارە کردنەوە لە بابەتەکان ) ، وە هەروەها پشتگیری pingback و trackback دەکات و پیشاندانی بەستەری ماڵپەڕانی تر ئەوانەی خۆیان بەستەریان کردووە بۆ بابەتێک یان ووتارێک ، لە کۆتایدا Wordpressزیادکاریەکی تری هەیە کە بریتیە لە پێوەکراوەکان کە ڕێگە بە بەکارهێنەرەکان دەدات کە چالاکیەکانیان زۆر زیاتر بکەن لەوەی کە یەکەمجار خۆی بە سادەیی کاری پێدەکەی . لە ویکی چاوگەوە وەرگیراوە.



وانەی سێیەم : چۆنێتی زیادکردنی پێوەکراو لە وۆردپرێس


ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە