شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

دانانی وشەی نهێنی لەسەر بەرنامەی تێبینی لە ئای ئۆ ئێس ٩.٣

چۆنێتی دانانی وشەی نهێنی و پاراستنی بەرنامەی تێبینی-Notes لە ئای ئۆ ئێس ٩.٣ - IOS 9.3
ئەپڵ لە وەشانێکی پێشبینینی نوێی ئای ئۆ ئێس کە بە IOS 9.3 دیاریکراوە چەندین تایبەتمەندی نوێی زیادکردوە لەوانە Night Shift کە ڕۆڵی هەیە لەسەر ڕەنگی شاشە دوای خۆرئاوابون، و چەندین تایبەتمەندی تر...

لە بەرنامەی Notes  دەتوانیت تێبینی بنوسیت و پاشەکەوتی بکەیت لە ئامێرەکەت و هەژمارەکەت بەڵام لە ئای ئۆ ئێس ٩.٣ دەتوانیت وشەی نهێنی لەسەر هەر تێبینیەك بنوسیت کە دەتەوێت .

* بۆ دانانی وشەی نهێنی لەسەر هەر تێبینیەك بەرنامەی Notes بکەرەوە و گرتە لەسەر دوگمەی share بکە، کە دەکەوێتە بەشی سەرەوە-ڕاستی شاشەکە.

* دواتر گرتە لە Password Protect Note بکە لەخوارەوەی لیستەکە.
* پاشان وشەیەکی نهێنی بنوسە و گرتە لە done بکە.
وێنە لەلایەن Jason Cipriani/CNET

بۆ گۆڕینی وشەی نهێنی یان لابردنی بڕۆ Settings پاشان Notes پاشان Password Protection


بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە