شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی دابەزاندنی ویندۆس فۆن 8.1

نوێکردنەوەی ئامێرەکانی ویندۆس فۆن بۆ وەشانی 8.1 .

ویندۆس فۆن وەشانێکی نوێی سیستەمی کارپیکەری دەرکرد بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان کە کار بە سیستەمی ویندۆس فۆن 8 دەکەن، لەم وەشانەدا چەندین گۆڕانکاری ناوازە کراوە و بەرنامەکان و پێداویستیەکان زۆر ئاسانتر بەدەستەوە دێن وەك لە وەشانەکانی تر .


چی نوێ هەیە لە ویندۆس فۆن 8.1
- یەکێك لە گۆڕانکاریەگەورەکانی ئەم وەشانە دانانی پڕۆگرامی کۆرتانا (Cortana)یە.
کۆرتانا پڕۆگرامێکە کە لە ڕێگای دەنگەوە ئاماژەیەکی پێدەدەیت و وەڵامت دەداتەوە، خێرایە لەوەڵامدانەوە و ڕکابەری نوێی siriی ئای ئۆ ئێس و Google Nowی ئەندرۆید و S Voiceی سامسۆنگە .

بۆ بەدەستهێنانی کۆرتانە دوای نوێکردنەوە بۆ ویندۆس فۆن 8.1 بچۆرە Settings> Region and selecting پاشان United States هەڵبژێرە لە بۆکسی “Country/Region


- شاشەیەکی نوێی لیستی ستار
دانانی وێنە و ڕەنگ وەك باکگراوند .
شریتی ئاگادارکەرەوە (Action Center).
شریتی ئاگادارکەرەوە(Notification center) ئاگادارت دەکاتەوە لە پەیوەندی و نامەی هاتوو، ئاگادار کەرەوەکانی ئەپڵیکەیشنەکان .
خێرا بەکارهێنانی بلوتوس، وای فا، دۆخی مۆبایل، زیاتر.


بەرنامەکان و کۆگا (Apps + Store)
دیزانی بوێی کۆگا .
پاراست(Backup)ی بەرنامە + یاری لە وەن درایڤOneDrive (ئەگەر گەشەپێدەر چالاكکرابێت).
زیادکردنی پشکنین بۆ وەشانی نوێ .
هەڵبژاردن بۆ نوێکردنەوەی بەرنامە کاتێك تەنها وای فا هەبێت .
پێشنیارکردنی بەرنامە بۆ دابەزاندن بە پێی ناوچە .
چەندینی تر...


ڕۆژژمێر
پشتگیری ڕۆژژمێری گۆگڵ دەکات، لەگەڵ چەند ڕۆژژمێرێکی تر .
کەش و هەوا لە ناو ڕۆژژمێر .
بینین بە شێوەی هەفتە.


ئەم بەشانەی تریش گۆڕانکاریان تیادا کراوە
وێبگەڕ (Browser)، تەختەکلیل، میدیا، نامە، تەلەفۆن+پەیوەندیەکان، ئیمێڵ، ڕێکخستنەکان، گەشەپێدەر...


نوێکردنەوەی بۆ ویندۆس فۆن 8.1
سەرەتا بچۆرە کۆگای ویندۆس فۆن و بچۆرە ژورەوە، (چۆنێتی ئەنجامدانی)
پاشان لە گەڕان Search بنووسە "Preview for Developers" و دای بەزێنە، (چۆنێتی ئەنجامدانی).
پاشان بچۆرە Settings > Phone Update و گرتە لە "Check for Updates" بکە بۆ هێنانی وەشانی نوێ ، دواتر وەشانەکە دێنێت و گرتە لە install بکە .




بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە